بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لە یەک هەفتەی ڕابردوودا گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراوی بەخۆوە بینیوە. لەلایەک دەوڵەت باخچەلی پێشنیاری باشتر بوونی دۆخی ئۆجالان هەمبەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە دژبەرەی تورکیای داوە. لەلایەکی تریشەوە پەکەکە ڕێک یەک ڕۆژ دوای ئەو پێشنیارە، هەوڵی هێرش بۆ سەر ناوەندێکی پیشەیی سەربازی لە ئەنقەرە دا و بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆ گرت.
هەواڵدەری بلومبێرگ بە ڕوانینێک بە بەرەوڕوو بوونەوەکانی 40 ساڵی ڕابردووی نێوان تورکیا و پەکەکە، ویستی دووبارەی ئاشت یلەگەڵ ئۆجالان و پەکەکەی بە هۆی ترسی ئەو وڵاتە لە چڕ بوونەوەی ناسەقامگیرییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەم دواییەدا وەسف کردووە.
ئەو هەواڵدەرییە پێی وایە بەرەوڕوو بوونەوە نوێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، بەتایبەتی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و هاوپەیمانەکەی ئەمریکا ، نیگەرانی توندی تورکیای بەدواوە بووە و ئەو وڵاتە ترسی هەیە لە تێوەگلان بە ئەو ئاڵۆزیانەوە.
بلومبێرگ هەوڵی تورکیا بۆ دروست کردنی ناوچەی سنووری لە ناو سنوورەکانی سووریا و لە ئەنجامدا ئەرخەیانی بۆ سەرکوتی کوردەکانی ئەو وڵاتەی ناسەرکەوتوو وەسف کردووە چونکوو ئەمریکا و ڕووسیا لەمپەرن لەسەر ڕێگای ئەو خەونەی تورکیا. بۆیە ئاشتی تورکیا لەگەڵ پەکەکە دەتوانێت ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئەمریکا، کەم بکاتەوە.
ئەو هەواڵدەرییە بە ئاماژە بە ئەوەی کە تورکیا بۆ گەییشتن بە ئاشتی لەگەڵ پەکەکە ناچارە لەگەڵ ئۆجالان دانوستان بکات، هۆشداریی داوە ئەگەر ۆەکەکە ئەنجامی دانوستانەکان قبووڵ نەکات، واژۆی ناکات و ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ ناکرێت.
بو پێی نووسراوی بلومبێرگ، تورکیا نیگەرانە لە لێکەوتەکانی بەرەنگاربوونەوەکانی ئەم دواییە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، بەتایبەتی نێوان ئێران و ئیسرائیل. بۆیە ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی هەوڵ دەدەن لەگەڵ کوردە ناڕازییە ناوخۆییەکان بگەنە ڕێککەوتن.
News ID 52444
Your Comment